What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada

What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada

SUBTITLE'S INFO:

Language: KU

Type: Human

Number of phrases: 330

Number of words: 2145

Number of symbols: 11350

DOWNLOAD SUBTITLES:

DOWNLOAD AUDIO AND VIDEO:

SUBTITLES:

Subtitles prepared by human
00:00
Translator: Ayan Organization Reviewer: Daban Q Jaff زۆر سوپاستان دەكەم. من ڕۆژنامەنووسم. كاری من قسەکردنە لەگەڵ خەڵک، له سەرتاسەری جيهان. ئەمڕۆ، دەمەوێت بۆتان باس بکەم بۆچی ئەم ژیانەم هەڵبژارد و چی لێوە فێربووم. چیرۆکەکەم لە کراکاس، لە ڤەنزوێلا دەست پێ دەکات، لە ئەمریکای باشوری، ؛ئەو شوێنەی تێدا گەورەبووم شوێنێک بۆ من، و هەمیشەش بەم شێوەیە دەبێت، پر لە سەیر و سەمەرەیی. لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا، خێزانەکەم ویستوویانە جیهان فراوانتر ببینم. بیرم دێت جارێکیان کاتێک حەوت ساڵان بووم، باوکم هاتە لام و گووتی، "ماریانا، من تۆ لەگەڵ خوشکە بچووکەکەت" - کە تەمەنی شەش ساڵان بوو ئەوکات - "دەنێرمە شوێنێک کە کەس بە ئیسپانی قسە ناکات. دەمەوێت ئاشنایی کلتوورە جیاوازەکان ببن". بەردەوام بوو و باسی سودی بەسەربردنی هاوینەکەی کرد لە کەمپی هاوینەی سال لە ئەمریکا، جەختی دەکردە لەسەر خاڵێکی بچووک
01:08
کە زۆر سەرنجم نەدابوو لەو کاتەدا: "تۆ هەرگيز نازانی داهاتوو چی بۆت حەشارداوە ". ئەوکات، لە مێشکە تەمەن حەوت ساڵیەکەمدا، وامدەزانی، دەچین بۆ کەمپی هاوینە لە مەیامی. (پێکەنین) لەوانەیە زۆر باشتر بووبێت، ئێمە تۆزێک دوورتر چووین بۆ باکور، ئۆرلاندۆ، ئەو شوێنەی میکی ماوس تێیدا دەژیا. (پێکەنین) من زۆر شادمان بووم. باوکم، هەرچەندە، بەرنامەکەی کەمێک جیاوازتری هەبوو. لە کڕاکاسەوە، ئێمەی نارد بۆ بڕەینێرد، مینۆسۆتا. (پێکەنین) میکی ماوس لەوێ نەبوو، (پێکەنین) بەبێ مۆبایل، بێ سناپچات، یان ئینستاگرام، نەمدەتوانی هیچ زانیارییەک بزانم. گەیشتینە ئەوێ. یەکێک لەو شتانەی کە تێبینیم کرد منداڵەکانی تر ڕەنگی قژیان زەرد بوو، زۆربەشیان چاویان شین بوو. لە هەمان کاتدا، ئێمە بەم شێوەیە دەردەكەوتين. یەکەم شەو، بەڕێوبەری چادرگەکە هەمووانی لە دەوری ئاگرەکە کۆکردەوە و گووتی، "منداڵینە ، ؛ئەمساڵ کامپەکەمان نێودەوڵتیە ئەتینسیۆکان لە ڤەنزوێلاوە هاتوون."
02:14
(پێکەنین) منداڵەکان وا سەیریان دەکردین وەک ئەوەی لە هەسارەیەکی تربین. پرسیاری لەم شێوەیەیان دەکرد: "دەزانی هەمبەرگر چییە؟" یاخود، "بە کەر یان بە بەلەم دەچنە قوتابخانە؟" (پێکەنین) دەمویست بە ئینگلیزیە شڕەکەم وەڵام بدەمەوە، ئەوانیش تەنها پێدەکەنین. ؛دەزانم هەوڵیان نەدەدا خراپ بن تەنها دەیانویست بزانن کە ئێمە کێین و دەیانویست بزانن کە ژیانی ئێمە لە ژیانی ئەوان دەچێت یان نا. ئێمەش دەتوانین وەک ئەوان بین، یان وەکو ئەو کارەکتەرانەی ناو کتێبەکان کە پڕن لەسەرکێشی، وەک عەلادین یان کتێبی دارستان. بە دڵنیایەوە وەکو ئەوان نەبووین، بە زمانی ئەوان قسەمان نەدەکرد، جیاواز بووین. کاتێک تەمەنت حەوت ساڵانە، ئەمە ئازاربەخشە. بەڵام دەبوو گرنگی بە خوشکە بچووکەکەم بدەم، و هەموو ڕۆژێک لە کەمپی هاوینەدا دەگریا. بۆیە بڕیارم دا خۆم ئازا دەربخەم، و ڕازیبم بە هەموو شێوازێکی ئەمریکی. دواتر دەستمان کرد بە ئەوەی پێمان دەگوت "تاقیکردنەوەی کەمپی هاوینە،" بۆ هەشت ساڵ لە چەندین شاری جیاواز کە زۆربەی ئەمریکییەکان نەیان بیست بوو. شتێکی زۆر لە یادم مابێت سەبارەت بەو ساتانە ئەوەیە کە لە کۆتاییدا کەسێکم بە دڵ بوو.
03:22
پەیداکردنی هاوڕێیەک خەڵاتێکی تایبەت بوو. هەموو کەسێک حەزدەکات بەنرخ و قبووڵ کراوبێت، و پێمان وایە ئەمە هەردەبێت وابێت، بەڵام وانییە. کاتێک جیاوازیت، پێویستە خۆت بگونجێنیت. هەروەها پێویستە بەڕاستی یارمەتیدەر، زیرەک و قسەخۆش بیت، هەرشتێک کە وات لێدەکات باش بیت بۆ ئەو خەڵکەی کە دەتەوێت لەگەڵیان بژیت. دواتر، کە لە قوتابخانەی ئامادەيی بووم، باوکم پلانی هاوینەی فراوان کرد، و لە کەراکاسەوە ناردمی بۆ ویڵینگفۆرد، کەنێکتیکەت، بۆ کۆتا ساڵی ئامادەییم. ئەمجارە، ئەو خەونەم لە بیرە کە لە ناو فرۆکەکە بینیم دەربارەی "ئەزموونی قوتابخانەی ئامادەیی ئەمریکی " - لەگەڵ دۆڵابێک. بێ کەموکوڕی دەبوو، هەروەک دڵخوازترین بەرنامەی تەلەفزیۆنیم: "Saved by the Bell." (پێکەنین) کە گەیشتم، و پێم دەڵێن کە هاوژوورەکەم بە پەرۆشەوە چاوەڕێم دەکات. دەرگاکەم کردەوە، لەوێ بوو، و لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو، بە سەرپۆشێکەوە. ناوی فاتیمە بوو، موسڵمان بوو خەڵکی بەحرەین بوو، ئەو ئەوە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد. ڕەنگە هەستی بە بێهیوابوونم کردبێت کاتێک سەیریم کرد
04:31
چونکە زۆر هەوڵم نەدا تا بیشارمەوە. دەبینی، وەکو هەرزەکارێک، دەمویست زیاتر خۆم بگونجێنم، دەمویست بەناوبانگ بم، کەپڵێکم هەبێت بۆ ئاهەنگێک، هەستم کرد کە ئەمە بۆ فاتیمە قورس بێت بەهۆی شەرمنی و جلەکانیەوە. درکم بەوە نەکرد کە هەمان هەستەم بۆ درووست کردووە کە منداڵانی کەمپی هاوینەکە بە منیان بەخشی. ئەمە ئەم هەستە بوو کە پرسیاریان لێم کرد کە "ئایا دەزانی هەمبەرگر چییە؟" لە ناو خۆپەرستی خۆمەوە نقوم ببووم نەم توانی خۆم لە شوێنی دابنێم. دەبێت ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، ئێمە تەنها بۆ چەند مانگێک پێکەوە ماینەوە، چونکە دواتر ئەو نێردرا بۆ ئەوەی لە لای ڕاوێژکارێک بژیت لە جیاتی خوێندکارەکانیتر. بیرم کەوتەوە گووتم، "ئەو باش دەبێت. ئەو تەنها جیاوازە". ئەها، کاتێک ئێمە بە یەکێک دەڵێین جیاواز، بە جۆرێک لە مرۆڤایەتیان کەم دەکەینەوە. ئەوان بوون بە "ئەوانی تر". ئەوان شایەنی کاتی ئێمە نین، ئەوان کێشەی ئێمە نین، لە ڕاستیدا، ئەوان، "ئەوانی ترن"، لەوانەشە ببنە هۆکاری کێشە بۆمان. کەواتە چۆن خاڵی کوێریمان بناسینەوە؟
05:40
ئەمە بەمە دەست پێدەکات کە چی وات لێ دەکات جیاواز بیت، بە ڕازیبوون بەم ڕەفتارانە. تەنها ئەو کات دەتوانی قەدری ئەو شتانە بزانیت کە ئەوانیتر تایبەت دەکات. ئەو کاتەم بیر دێت کە تێگەیشتم. چەند مانگێک دواتر بوو. خۆشەویستێکم دۆزیەوە بۆ ئاهەنگەکە، کۆمەڵێک هاورێشم درووست کرد، و فاتیمەشم لە بیر کرد، تا هەموو بەشداریان کرد لە نمایشی بەهرەکان کە بۆ کاری خێرخوازی بوو. پێویست بوو بەهرەیەک پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی بەشداربیت. وا دیاربوو کە هەموو کەسێک شتێکی. هەبوو پێشکەشی بکات. هەندێک منداڵ کەمانچەییان دەژەنی، ئەوانی تریش شانۆیان پێشەکەش دەکرد، بیرم دێت، " ئێمە بەو شێوەیە ڕاهێنان لەسەر بەهرەکان ناکەین لە ماڵەوە." بەڵام سووربوم لەسەر ئەوەی شتێکی بەنرخ بدۆزمەوە. ڕۆژی پڕۆگرامی بەهرەکان هات، چووم بۆ سەر شانۆکە لەگەڵ سندوقە بچوکەکەم، و لە لایەکم دانا و دەستم بە دوگمەی دەستپێکردن"دا گرت"، گۆرانی خۆشەویستترین هونەرمەند لە لای من شەکیرای هاتە سەر. و منیش لەگەڵ گۆرانیەکە دەمگوتەوە.
06:44
و گووتم، "ناوم ماریانایە، و بەتەمام سەما پێشکەش بکەم". وا دیاربو کە هەموو قوتابخانە دەستیان بەرز کردبووەوە. سەمایەکەم بەشێوەیەک دەرکەوت وەک دەیەمین ژەنینی کەمانچە. بە گەڕانەوە بۆ ژوورەکەم، هەستم بە جیاوازی نەکرد، هەستم بە تایبەتی دەکرد لەم کاتەدا فاتیمەم هاتەوە یاد، کەسێک نەم توانی بە تایبەت بیبینم، کاتێک کە بۆ یەکەم جار بینیم. خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، ڕێک وەکو خێزانی شەکیرا کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. دەیتوانی شتێک یان دوانم فێر بکات لە بارەی سەمای سکەوە، ئەگەر بە ڕوویدا کراوەبام. ئێستا، دەمەوێت ئێوە ئەو پەڕەیە سەیر بکەن کە لەسەرەتای ئەم دانیشتە پێتان دراوە، بۆ ئەوەی شتێک بنووسن کە تایبەتتان دەکات و دەمەوێت سەیری بکەن. ئەگەر لە مالەوە بینەرن، پارچە کاغەزێک بهێنە، چ شتێک تایبەتتان دەکەن، لە سەری بنووسن، لەوانەیە هۆشیار ببیتەوە کە سەیری دەکەیت، یان لەوانەیە کەمێک شەرمەزار بیت، یان تەنانەت شانازی بێت. بەڵام پێویستە پێی ڕازی بیت. بیرت بێت، ئەوە یەکەم هەنگاوە بۆ زانینی ئەوەی چی وا لەوانی تر دەکات تایبەت بن.
07:52
کاتێک گەڕامەوە بۆ ڤەنزووێلا، تێگەیشتم کە ئەو ئەزمونانە چۆن منیان گۆڕی. توانای قسەکردنم بە چەندەها زمان، ناسین و زانینی خەڵک و شوێنی جیاواز، هەستێکی ناسکی بێهاوتای پێ بەخشیم. لە کۆتایدا توانیم تێبگەم لە گرنگی خۆ خستنە شوێنی ئەوانیتر. ئەمەش هۆکارێکی گەورەیە کە وای لێکردم بڕیار بدەم ببم بە ڕۆژنامەنووس. و ئەو ڕاستیەی کە خەڵکی شوێنێکم کە پێی دەگوترێت حەوشەی دواوە، "،بیانی نایاسایی،" "جیهانی سێیەم،" "ئەوانیتر،" ویستم شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئەمانە بگۆرم. شتێکی ڕاست بوو لەم کاتەدا، هەرچەندە حکومەتی ڤەنزوێڵا گەورەترین وێستگەی تی ڤی وەستاند لە ناوچەکەمان. چاودێری کردن خەڵک پەرەی سەند، و باوکم جارێکیتر هاتە لام و پێی گووتم "چۆن لێرە دەبیت بە ڕۆژنامەنووس؟ پێویستە برۆیت." لەم کاتەدا بۆم دەرکەوت. بۆ ئەمە منی ئامادە کردووە. داهاتووش ئەمەی بۆهەڵگرتووم. بۆیە لە ٢٠٠٨، جانتام پێچایەوە، و هاتم بۆ ئەمریکا،
09:03
بێ بلیتی گەڕانەوە ئەمجارە. بە ئازارەوە لە تەمەنی ۲٤ ساڵیدا، دەبووم بە جۆرێک لە کۆچبەر، جارێکی تر ئێستاش بۆ هەمیشە. توانیم لە ڕۆژنامەوانی بخوێنم. بیرمە کە یەکەم ئەرکم باسکردنی مێژووی هەلبژاردنی سەرۆک ئۆباما بوو. هەستم دەکرد زۆر بە بەخت بووم، پڕ هیوا بووم. بە جۆرێک گووتم ،"بەلێ ئەوە خۆیەتی، من لە ئەمریکای دوای ڕەگەزپەرستیم کە بیرۆکەی ئێمە و ئەوان کۆتایی پێهاتووە، و لە وانەیە لە ژیانمدا لەناو چووبێت." هەڵە بووم، وایە؟ بۆچی ئۆباما لە ولاتەکەی ئێمە ڕەگەزپەرستی کەمنەکردەوە؟ بۆچی خەڵک هێشتا هەست بە ترس وهەڕەشە دەکەن لە لایەن کۆچبەران یان کۆمەڵە بچووکەکانەوە کە تەنها دەیانەوێت شوێنێک بدۆزنەوە لەم ئەمریکایەدا کە پێویستە بۆ هەمووان بێت؟ وەڵامێکم نەبوو لەو کاتەدا. بەڵام لە مانگی تشرینی دووەم، ساڵی ۲۰۱٦، کاتێک دۆناڵد تڕامپ بوو بە سەرۆک، دەرکەوت
10:15
کە بەشێکی گەورەی دەنگدەرەکان ئەوانیان وەکو "ئەوانی تر" دەبینی. هەندێک وەک پێیان وابوو کە کۆچبەرەکان هاتوون بۆ ئەوەی ئیشی ئەوان بدزن، یا تیرۆریستە شاراوەکانن کە بە زمانی جیاواز قسە دەکەن. هەروەها، کەمینەکان بەزۆری دووچاری ڕق و پشت گوێخستن، و بیر-تەسکەکانیش لە لایەکی ترەوە دەبنەوە. وەک بڵێی لەم بڵقانەدا گیرمان خواردووە و کەسمان نامانەوێت بتەقێت. تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بیتەقێنیت، و تاکە ڕێگە بۆ هاتنە دەرەوە لێی ئەوەیە کە تێبگەین جیاواز بوون واتا جیاواز بیرکردنەوە. پێشاندانی ڕێزگرتن ئازایەتی دەوێت. لە وشەکانی ڤۆڵتێرەوە: لە وانەیە لەگەڵت هاوڕا نەبم بەڵام من تا مردن بۆ مافی گووتنی ئەو شتەی دەتەوێت بیڵێت دەجەنگم. کوێربوون لە ئاست هەر شتێکی باشی کەمینەکان وا دەکات گفتوگۆ ئەستەم بێت. ئێمە بەبێ گفتوگۆ، هەڵەی پێشووتر دووبارە دەکەینەوە، چونکە ئێمە شتێکی نوێ فێر نابین. من هەواڵەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٦م بۆ ئێن بی سی گواستەوە. ئەمە یەکەم ئەرکی قورسم بوو لەم ڕێڕەوە گشتییەدا، کە بۆ کەناڵێکی ئیسپانی بوو.
11:25
و منیش ویستم شتێکی جیاواز بکەم. سەیری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەم کرد لەگەڵ خێزانە بێ ناسنامەکان. و هەندێ ڕاگۆڕینەوە دەربارەی ئەو ساتانە لەگەڵ ئاوارەکان بەڵام لە ڕاستیدا جەنگابوون بۆ ئەوەی ئەم شەو نەدۆڕێن. کاتێک بە دەرکەوت کە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت، ئەم کچە هەشت ساڵانە کە ناوی ئەنجلینا بوو بە چاوی فرمێسکاوییەوە هاتە لام. هەنسکی دەدا، و لێی پرسیم ئەی ئەگەر دایکی بنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی. باوەشم پێیدا کرد و گووتم، "هێچ نابێت،" بەڵام لە ڕاستیدا خۆشم نەمدەزانی. ئەمە ئەم وێنەیە بوو کە ئەم شەوە گرتمان و بۆ هەمیشە لە دڵمدا مایەوە ئەمە کچە بچوکەکەیە کە لەهەمان تەمەنی ئەودا بووم کاتێک چوومە کەمپەکە لە بڕەینێرد بۆخۆی دەزانی کە ئەو "ئەوانی ترە." پڕ لە ترس، دەگەڕێتەوە ماڵەوە هەموو ڕۆژێک، کە دایکی لێ بستینن. کەواتە چۆن خۆمان بخەینە شوێنی ئەنجیلینا؟ چۆن تێبگەیەنین کە ئەو تایبەتە، نەک ئاوا بە سادەیی کە هەر شایەنی ئەوەیە لەگەڵ خێزانەکەی بێت؟ بە پەخش کردنی چیرۆکەکانیان هەوڵم دەدا وایان لێبکەم وەکو مرۆڤ بیان بینین،
12:40
نەک تەنها "نایاسای بن." بەڵێ، یاسایان شکاند، و پێویستە سزا بدرێن لە سەری، بەڵام هەمووشتێکیان داوەتە ئەم وڵاتە، وەکو چۆن کۆچکەرانی پێش خۆیان کردویانە. پێشتر پێم گووتن چیرۆکی گەشەی کەسیم بە کام ڕێرەودا ڕۆیشتووە. لە کۆتاییدا، دەمەوێت سەختترین بەربەستی ڕێگەکەمتان بۆ باس بکەم، یەکیان کە تیاییدا پەشۆکاو بوون. ڕۆژەکە، ١٠ی گوڵانی، ٢٠١٤ بەرەو شوێنی کارەکەم دەڕۆشتم خێزانەکەم پەیوەندیان پێوە کردم. گوتیان "لە فڕۆکە دایت؟". یەکسەر زانیم شتێک ڕووی داوە. وتم "چی ڕووی داوە"؟ "؛خوشکەکەت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە." وەکو وابێت دڵم ڕاوەستابێت. دەستەکانم توند بە سووکانی سەیارەکە گرت، بیرم دێت گوێم لە وشەکان بوو: "لە وانەیە جارێ تر لەسەر پێیەکانی نەڕوات" دەڵێن ژیانت لە چرکەیەک دەگۆرێت. لەم ساتەدا هی من گۆڕدرا. خوشکەکەم لە بوون بە بەشێکی تر لە سەرکەوتنەکانم، تەنها ساڵێک لە من بچووکتر بوو، بۆ نەتوانینی ئەو کە قاچەکانی بجوڵێنێت،
13:53
خۆی نەتوانێت هەستێت یان جلوبەرگی بگۆڕێت. ئەمە وەکو کەمپی هاوینەکە نەبوو، کە بە جادووێک باشتری بکەم. زۆر ترسناکتر بوو. لە ماوەی دوو ساڵدا خوشکەکەم، پانزە نەشتەرگەری بۆ کرا، زۆری کاتەکانی لەسەرعارەبانەی نەخۆش بەسەر برد. بەڵام ئەمە خراپترین نەبوو. خراپترینان زۆر بە ئازار بوو، تەنانەت ئێستاش، باسکردنی قورسە. ئەوەیە کە خەڵک چۆن سەیریان دەکرد، و چۆن سەیری ئێمەیان دەکرد، ئەمە گۆڕا. خەڵک نەیان دەتوانی پارێزەرێکی بە توانا ببینن یان کچێکی کۆمەڵایەتی کە خاوەن دڵێکی باش و نەرم ونیان ببینن. هەر شوێنێک بۆی دەچووین، تێدەگەیشتم کە خەڵک کچێکی داماو دەبینین لە سەر عارەبانەی نەخۆش. جگە لەوە چیتریان نە دەبینی. دوای شەڕکردنێکی ئازایانە، بە سوپاسگوزاریەوە دەڵێم کە ئەمڕۆ خوشکەکەم دەتوانێت بڕوات، و چاکبووەوە لە سەرووی پێشبینی هەموویانەوە. (چەپڵە لێدان) سوپاس. بەڵام لەو کاتە ئازاربەخشەدا، فێری ئەوە بووم کە جیاوازی هەن کە بێزارکەرن،
15:08
قورسە شتێکی باشی تێدا بدۆزیتەوە. خوشکەکەم بەبێ ئەم شتانە زۆر باشتر بوو. بەڵام ئەوەی خوشکەکەم فێری کردم: ئەم جیاوازیانە ناتوانن پێناسەت بکەن. توانستی دووبارە پێشبینی کردنەوەی خۆت لە سەروی ئەوەی خەڵکی دەیبینێت، قورسترین ئەرکە بۆ هەمووان، بەڵام لە هەمان کاتدا جوانترینییانە. دەبینی ئێمە هاتووینەتە ئەم جیهانە لە لاشەیەکدا. هەندێک خەڵک کێشەی جەستەیی یان دەروونیان هەیە. ئەو کۆمەڵانەی کە کاریگەری ژینگەییان لە سەرە، کۆچبەرەکان، کوڕەکان و کچەکان ئەو کوڕانەی وەک کچ خۆیان دەپۆشن، کچانی پەچە لە سەر، ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر، وەرزشکارەی چۆکیان دەنوشتێننەوە وەک هێمایەک بۆ ناڕەزای، ڕەش، سپی، ئاسیای، ئەمریکی ڕەسەن، خوشکەکەم، تۆ، یان من. هەموو ئەوەمان دەوێت کە ئەوانی تردەیانەوێت: خەونی پێوە ببین و بەدەستی بهێنن. بەڵام کۆمەڵگە پێمان دەڵێت، و ئێمە بە خۆمان دەڵێین، ئێمە لەم قاڵبەدا ناگونجێین. ئەگەر سەیری چیرۆکەکەی من بکەن، کە خەڵکی شوێنێکی جیاوازم، و سەمایی سکی ئامادەییم
16:21
بۆ گێڕانەوەی چیرۆک ئاسایی کە لە تەلەڤیزیۆن نایبینیت، ئەوەی وای لێکردم جیاوازبم هەر ئەوە بوو کە وایکرد دیار و سەرکەوتوو بم من هەموو جیهان گەڕاوم، و قسەم لەگەڵ خەڵکی کردووە لە هەموو ڕووێکی ژیانەوە. دەزانن چی فێربووم؟ تاکە شتێک کە هەموومان تێیدا هاوبەشین مرۆڤ بوونمانە. کەوایە دەرکەوە تا بەرگری نەژادی خۆمان بکەین، نەژادی مرۆڤ. با سەری بخەین. بەر لە هەموو شتێک با مرۆڤدۆست بین. لە کۆتایيدا، دەمەوێت ئەو پارچە کاغەزە ببەن کە تێیدا نووسیوتانە چی وات لێدەکات جیاواز بیت، و دەمەوێت ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک ئاهەنگی بۆ بگێڕن، هاوار بکەن لەسەر بانەکانتانەوە. هەروەها هانتان دەدەم کە ببینن و پرسیار بکەن، "چی لەسەر پارچە کاغەزەکەی ئەوانیترە؟" "چی وایان لێ دەکات جیاواز بن؟" با ئاهەنگی ئەو ناتەواویانە بگێڕین کە وامان لێدەکات تایبەت بین. هیوادارم ئەوەتان فێر بکات هیچ کەسێک مافی بەسەر وشەی "ئاسایی"ییەوە نییە. ئێمە هەموومان جیاوازین. ئێمە هەموومان نامۆین، و بێ وێنەیین،
17:32
و ئەمەش وامان لێدەکات مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر بین. زۆر سوپاستان دەکەم. (چەپڵە)

DOWNLOAD SUBTITLES: